هەدەپە سەرکۆنەی تیرۆركردنی ژنە رۆژنامەنوسێکی باکووری کوردستان لەسلێمانی دەکات
ههولێر- نۆرس پرێس
پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە به توندی سهركۆنهی تیرۆركردنی ژنە رۆژنامەنوسێکی باکووری کوردستانی كرد لەسلێمانی و جهختیشی كردهوه كه شوێنی چارەسەری کێشەکان پەرلەمانە و چارەسەریش سیاسەتی دیموکراسییەو گۆڕەپان بۆ دەسەڵات چۆڵ ناکەن.
ئهرمۆ سێ شهممه پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە ، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە ئەنقەرە سەرکۆنەی کوژرانی گۆرانیبێژی تورک ئۆنوور شەنەر لە ئەنقەرە و چالاکڤان و رۆژنامهنووس ناگههان ئاکارسەل لە شاری سلێمانی کرد، کە بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک پەیمانگەی بەختیاری لە سلێمانی تەقەی لێکرا و گیانی لەدەستدا. هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژهی بهوهشكرد، “جارێکی دیکە بەڵێن دەدەم بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی پەیامەکانی هەدەپە لە هەموو شوێنێک. شوێنی چارەسەری کێشەکان پەرلەمانە، چارەسەریش سیاسەتیی دیموکراسییه”.