كوژران و برینداربوونی دوو ئه‌ندامی هه‌سه‌ده له باكووری دێره زور
دێره زور- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده سه‌ر دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له شارۆچكه‌یه‌ك له باكووری دێره زور، له ئاكامدا یه‌كێكیان گیانی له ده‌ستداو ئه‌وه‌ی دیكه‌ش برینداربوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له گوندی ئه‌بو نه‌یتلی سه‌ر به شارۆچكه‌ی صور له گونده‌واری باكووری دیره زور به نۆرس پرێسی رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به سواری ماتۆرسكیل دوو ئه‌ندامی “هه‌سه‌ده” یان به چه‌كی ئۆتۆماتیكی كرده ئامانج له نزیك سوتێنه‌ره نه‌وتییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئه‌ندامێكی “هه‌سه‌ده” گیانی له ده‌ستداو ئه‌وه‌ی دیكه‌ش برینداربوو، له ئێستادا باری ناجێگیره له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كێڵگه‌ی عومه‌ر.
به پێی چه‌ند شایه‌تحاڵێك چه‌كداره‌كان ده‌مامك داربوون و له دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه به‌ره‌و بادییه هه‌ڵهاتوون.
دوێنی دووشه‌ممه، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له هێرشكردنه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی “هه‌سه‌ده” به بۆمبێك له شارۆچكه‌ی جه‌زره بوحه‌مید له گونده‌واری دێره زوری خۆرئاوا.