بەرزبوونەوەی ژمارەی بریندارانی بۆردومانەکەی تورکیا لە رۆژهەڵاتی کۆبانی

کۆبانی – نۆرس پرێس

دوێنێ شەوی دووشەممە، لە بۆردومانێکی تورکیادا کە گوندێکی رۆژهەڵاتی کۆبانی کردە ئامانج، کەسێکی دیکەش بە سوکی بریندار بوو.

گوندەکانی: “قەرەموغ، کولتەپ، کوران، جیشان” لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانی و گوندەکانی:” مزرە عەبروش و تل شعیر و سیلم” لە رۆژئاوای کۆبانی، لەژێر تۆپبارانی قورس و هاوەنی تورکیادا بوون.

سه رچاوه یه كی خۆجێی رایگه یاند كه “مستەفا عوسمان حەرۆ”ی ته مه ن 25 ساڵ خه ڵكی گوندی کوران له ئه نجامی بۆردومانه كه دا به سووكی له شانیدا بریندار بووه .

چەند کاتژمێر پێشتر، “مەسعوود ئەیووب” تەمەن 53 ساڵ، دانیشتووی گوندی قەرەموغ، بە سوکی برینداربوو و بۆ چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ نۆرس پرێسیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆردومانه‌كه‌ خه‌ڵكانی سڤیلی له‌ گوندی قه‌رەموغ كردووه‌ته‌ ئامانج، له‌ كاتێكدا بۆردومانه‌كه‌ چڕبووه‌ته‌ سه‌ر خاڵه‌كانی سوپای سووریا له‌ گونده‌كانی كۆلته‌پ و تل شعیر و جیشان.

لە بیستى ئەیلولی رابردوودا، تۆپخانەکانی تورکیا بنکەیەکی سەربازی سوپای سوریایان کردە ئامانج، لە گوندی جەیشان؛ 20 كم رۆژهەڵاتی كۆبانی ، دوو رۆژ پێش ئەوەش ، ئەو خاڵە بە زیاتر لە 7 هێرشی ئاسمانی كرایە ئامانج، كە لە ئەنجامدا ژمارەیەك سەرباز گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیكەش بریندار بوون.

شانزەی مانگی ئابی رابردووش، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێگەیەکی هێزەکانی حکوومەتیان  گوندی جەرقالی 22کم رۆژئاوای شاری کۆبانیان بە زیاتر لە 10 هێرشی ئاسمانی کردە ئامانج ؛ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو هێزانەیان کوشت.

بۆردومانێکی دیکەی تورکیا گوندەکانی گوندەواری عەین عیسا و گرێ سپی ، بە چەکی قورس و مامناوەند، کردە ئامانج ، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانی گوندەواری کۆبانی.

ئامادەکردنی: سامر عوسمان – داڕشتنەوەی : زانا ئەلعەلی