بەهۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی كورده‌وه.. ئاسایشی توركیا گه‌نجێكی کورد له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیرده‌كه‌ن
ئیدله‌ب- نۆرس پرێس
شه‌وی سێشه‌ممه ئاسایشی توركیا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر خێزانێكی كوردی خه‌ڵكی كوبانێ و یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی توند ده‌ستگیركردوه.
میدیا ناوچه‌ییه‌كانی توركیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، ناوی عه‌بدوڵا بوزانهو ته‌مه‌نی 21 ساڵه، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌ڕڤانانی كورد له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك ده‌ستگیركراوه.
كه‌ناڵێكی توركیا راونانی ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشی توركیاوه له‌سه‌ر شه‌قام وێنه‌گرتوه تا كاتی ده‌ستگیركردنی.
توركیا به بیانوی جیاواز به‌رده‌وامه له ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی سوری و به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاشكراكراوه، له ساڵی رابوردودا 50 هه‌زار سورییان به زۆر ناردوه‌ته‌وه.