خۆسەری ژمارەیەک ژن و منداڵی داعش رادەستی وڵاتانی خۆرئاوا دەکاتەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، كەمال عاكف، وتەبێژی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، كەناڵی پەیوەندییان بەنزیكەیی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانەدا كردوەتەوە كە خێزانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە كامپەكانی ناوچەكەدا هەیە .
یەکشەممەی رابردوو ئوسترالیا رایگەیاند، کار لەسەر پلانێک دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی دەیان ژن و منداڵ کە پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە لە کامپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان.
رۆژی دووشەممە حکومەتی ئوسترالیا پلانی گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەکەی پەسەند کرد کە 16 ژن و 42 منداڵ لەخۆدەگرێت؛ لە بنەماڵەی چەكدارانی داعش لە كەمپەكانی رۆژ و هۆل.
عاکف بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لەم مانگەدا ڕادەستکردنەوەی کەسوکاری ئەندامانی داعش دەبێت؛ (کە زۆربەیان منداڵن) بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاند، ئەوان خوازیارن کە هاوکارییان بکرێت لە چارەسەرکردنی پرسی خێزانەکانی داعش بەگشتی نەک تەنها منداڵەکان.
هۆڵەندا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا؛ هەوڵدەدات 12 کەس و 29 منداڵی هاوڵاتیانی لە بنەماڵەکانی داعش بگەڕێنێتەوە.