برینداربوونی كه‌سێك له بۆردومانی توركیا له گونده‌واری كۆبانی
كۆبانی- نۆرس پرێس
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، له ئاكامی هێرشی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر گوندێك له گونده‌واری كۆبانی، هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی بریندار بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندی قه‌ره‌مۆغ، مه‌سعود ئه‌یوب (53 ساڵ) به سووكی برینداربوو، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
هاوكات تۆپخانه‌ی توركیا گونده‌كانی “قه‌ره‌مۆغ و كوڵتب و جێشان”ی بۆردومان كرد له باكووری شاری كۆبانی، هه‌روه‌ها چه‌ند گوله هاوه‌ن و تۆپی، ئاراسته‌ی گونده‌كانی “مه‌رزه عه‌بوش و ته‌ل شه‌عیر” كرد له خۆرئاوای كۆبانی.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، بۆردومانه‌كان دانیشتوانی گوندی قه‌ره مۆغ و خاڵه‌كانی هێز‌ی سوریای كرده ئامانج له گونده‌كانی كۆلتب و ته‌ل شه‌عیر و جێشان.