هێزه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێك له باكووری حه‌سه‌كه بۆردومان ده‌كات
ته‌ل ته‌مر –نۆرس پرێس
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به چه‌كی قورس چه‌ند گوندێكیان له باكووری حه‌سه‌كه بۆردومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ته‌ل ته‌مر به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به چه‌ند گوله تۆپێك گوندی “قوبور قه‌راجنه”ی باكووری ته‌ل ته‌مری بۆردومان كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئاكامی هێرشه‌كه زیانی ماددی به‌ر خانووبه‌ره‌ی هاوڵاتیان كه‌وت و له ئێستاشدا ناوچه‌كه هێمنه، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌نجامدانی بۆردومان له ئارادایه.
پێش دوو رۆژ هێزه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، گونده‌واری ته‌ل ته‌مریان بۆردومان كرد، له ئاكامدا وێستگه‌ی ئاڵوگۆری كاره‌بای ناوچه‌كه له كار كه‌وت.
له شارۆچكه‌ی زرگانی دراوسێی ته‌ل ته‌مر، هێزه‌كانی توركیا ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌و گونده‌واری خۆرئاوایان بۆردومانكرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.