هێزه‌كانی توركیا چه‌ند گوندێك له كۆبانی بۆردومان ده‌كه‌ن
كۆبانی –نۆرس پرێس
ئێواره‌ی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا‌و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به چه‌كی قورس چه‌ند گوندێكیان بۆردومان كرد له گونده‌واری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كۆبانی.
كانیوار محه‌مه‌د دانیشتوی گوندی قه‌ره‌مۆغ رایگه‌یاند، زیاتر له ده گۆله تۆپ به‌ر گونده‌كه‌یان كه‌وتووه، سیانیان له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئه‌وو و دووانی دیكه‌شیان له نزیك خاڵێكی سوپای سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هۆی چڕی بۆردومانه‌كان به‌شێك له دانیشتوانی گونده‌كه، ئه‌وانه‌ی خانووه‌كانیان له نزیك سنووره گونده‌كه‌یان به جێ هێشتووه به‌ره‌و گونده‌كانی باشوور‌و خۆرئاوا هه‌ڵاتوون.
شایه‌ت حاڵێك له گوندی كێڵگه‌ی عه‌بروش له خۆرئاوای كۆبانی رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 6 گوله تۆپ كه‌وتوونه‌ته كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و خاڵێكی پشكنینی سوپای سوریا له نزیك ناوچه‌ی ته‌ل شه‌عیر. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گوله تۆپێك به‌ر كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر كه‌وتووه له خۆرئاوای ته‌ل شه‌عیر و زیانی ماددی لێكه‌وتۆته‌وه