به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان گرنگترین زانكۆی زانستنی تاران ناچار ده‌كات ده‌رگاكانی دابخات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
به هۆی به‌رده‌وامی ناڕه‌زاییه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی تایبه‌ت به كوژرانی ژینا ئه‌مینی، رۆژی دووشه‌ممه، گرنگترین زانكۆی زانستی تاران بڕیاریدا ده‌رگاكانی دابخات و وانه‌كانی به شێوه‌یه‌ی ئۆنلاین پێشكه‌ش بكات.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، خۆپیشاندانه‌كانی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای “شه‌ریف” توندوتیژی به خۆوه بینی له نێوان قوتابیان و هێزه‌كانی ئاسایشی تاران.
له هه‌فته‌ی سسێهه‌می مانگی ئه‌یلوله‌وه تاران و چه‌ند گه‌وره شارێكی دیكه‌ی ئێران ناره‌زایی و خۆپیشنادان به خۆوه ده‌بینن به مه‌به‌ستی ناره‌زایی ده‌ربڕین دژ به كوژرانی ژینا ئه‌مینی.
زانكۆكه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌و‌شكرد، بۆ پاراستنی ژیانی قواتبیان” له ئه‌مرۆوه سه‌رجه‌م وانه‌كان به شێوه‌ی ئۆنلاین پێشكه‌ش ده‌كرێن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه قوتابیانی زانكۆ له شاره‌كانی تاران و یه‌زدو كرماشان و سنه‌و شیراز‌و مه‌شهه‌د، خۆپیشاندانیان سازكرد‌و تیایدا به‌شداربووان دروشمی “سه‌ربه‌خۆێی و ئازادی و مردن بۆ خامه‌نه‌ییان”ده‌وته‌وه.
به پێی رێكخراوێكی مافی مرۆڤی ئێران كه باره‌گاكه‌ی له نه‌رویجه، له سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان 133 كه‌س له ناوچه جیاجیاكانی ئێران گیانیان له ده‌ستداوه.
پێشتر محه‌مه‌د باقر قالیباڤ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری دابوو له ئه‌گه‌ری تێكچوونی سه‌قامگیری وڵات به هۆی ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان.
به پێی گرته ڤیدیوییه‌كان هێزه‌كانی ئاسایش بۆمبی فرمێسك رێژیان به‌كار هێنا بۆ ده‌ركردنی قوتابیان له حه‌رمی زانكۆی “شه‌ریف”، هه‌روه‌ها ده‌نگی ته‌قهش ده‌بیسترا.
تاوه‌كو ئێستا ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران هیچ ورده‌كارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه له باره‌ی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان و زیاتر ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه تایبه‌تن به كوژرانی هێزه‌كانی ئاسایش.
به هۆی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وشت له تاران به بیانووی پابه‌ند نه‌بوونی به پۆشینی جلوبه‌رگی “شه‌رعی”، مانگی رابردوو ژینا ئه‌مینی گیانی له ده‌ستدا، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی و چاودێرانی ئه‌و پرسه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مینی به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
جێی ئاماژه‌یه، له‌و كاته‌وه‌ی كه ئیسلامییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست له ئێران له كۆتایی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، گیان له‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی گه‌وره‌ترین و درێژترین شه‌پولی ناڕه‌زایی لێكه‌وتۆته‌وه.