هێزه‌كانی توركیا دوو گوند بۆردومان ده‌كه‌ن له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب
گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ دووشه‌ه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا و گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی، ده‌وروبه‌ری دوو گوندیان بۆردومان كرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆچێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا به حه‌وت گوله تۆپ، گوندی سۆغانكه‌یان بۆردومان كرد له گونده‌واری عه‌فرین، له ئاكامدا ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له‌پاش نیو كاتژمێر تۆپخانه‌ی توركیا 3 گوله تۆپیان ئاراسته‌ی ده‌وروبه‌ری گوندی حه‌ربل كرد كه سه‌ر به شارۆچكه‌ی ته‌ل ر‌فعه‌ته.
دوێنی ئێواره‌ش، درۆنه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی بیلۆنی‌و شارۆچكه‌ی ته‌ل ر‌فعه‌تیان بۆردومانكرد له گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب، بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێ بكه‌وێته‌وه.