113هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشی رووسیا و تورکیا لە کۆبانی
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی تورک لە گوندەواری رۆژهەڵاتی کۆبانی ئەنجامدا، کە 113هەمین کێوماڵکاری هاوبەشی نێوان هەردوولایە لە ناوچەکەدا؛ لەدوای رێککەوتنی ئاگربەستی رووسیا و تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان.
کاروانە سەربازییەکە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسی و توركیا پێكهاتووە و دوو هێلیكۆپتەری رووسی یاوەریان دەکرد، لە گوندی غەریبەوە بەڕێکەوتن كە 15 كم لە رۆژهەڵاتی كۆبانیوە دوورە.
کاروانەکە بە گوندەکانی “قەرە موغ، جیشان، خەرابیسان تەهتانی، و باغدیک”دا رۆشتن، بە درێژایی رێگاکە تا گوندی خانە/بەندەرخان، لە گوندەواری رۆژئاوای گرێ سپی.
کاروانە سەربازییە هاوبەشەکە بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دواکەوت، بە هۆی ئەوەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلی تورکەکان لە نزیک گوندی “تلک” تێکچووبوو.
ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە دەروازەی نزیك گوندی غەریبەوە چوونە ژوورەوە ، لە كاتێكدا ئۆتۆمبێلە رووسەكان گەڕاونەوە بنکەی خۆیان لە نزیك شارۆچكەی سەڕین لە باشووری كۆبانی.
لە 26ی ئەیلولی رابردوودا، لایەنی رووسیا و تورکیا 112هەمین کاروانی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانی. ئامادەکردنی: فەتاح عیسا – داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی