بەڕێوبەری خۆسەری ئامادەکاری دەکات بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، گوتەبێژی فەرمی نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوبەری خۆسەر، لە رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، لە پرۆسەی ئەنجامدانی دادگاییکردندان بۆ بەشێک لە ئەندامانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کە لە زیندانەکانی خۆسەری راگیراون.
زیندانەکانی بەڕێوبەری خۆسەر 15 هەزار گیراوی تێدایە بە تۆمەتی “تیرۆر”، کە هەڵگری زیاتر لە 60 رەگەزنامەی بیانین جگە لە هاوڵاتیانی سوری کە زۆربەیان ئەندامی پێشووی رێکخراوی “داعش”بوون، بەپێی داتاکانی بەرێوبەری خۆسەر.
کەمال عاکف، لە لێدوانێکیدا بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد کە دادگاییکردنەکان لەسەرەتادا ئەو سزادراوانە و ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و “دەستیان بە خوێنی خەڵکی ناوچەکە سوورە”.
مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو؛ حەسەن ئەلئەحمەد کە هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە لە بەرێوبەری خۆسەری، رایگەیاند، میکانیزمی دادگاییکردنی ئەندامانی داعش “هێشتا لەژێر گفتوگۆدایە لەنێوان خۆسەری و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا”.
وتەبێژێکە رۆژی دەستپێکردنی ئەم دادگاییکردنانەی و رەگەزنامەی دادوەرانی دیاری نەکرد، تەنها وتی کە ئامادەکاری بۆ دەکەن و گەنگەژەی لایەنەکانی دەکەن.
رۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، ئەنجومەنی گشتی بەڕێوبەری خۆسەر رەزامەندی دەربڕی لەسەر یەکخستنی یاسای دادگاییکردنی ئەو سوریانەی کە تۆمەتبارن بە دۆسیەکانی “تیرۆر”.