ناوخۆی توركیا: هێرشكه‌ی په‌كه‌كه له مێرسین به پشتیوانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
سلێمان سویلۆی وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌نجامدرا دژ به بنكه‌یه‌كی پۆلیس له هه‌رێمی مێرسین، له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی لێكرابوو.
به پێی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نازۆڵی فه‌رمی توركیا. رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو پۆلێسێكی توركیا‌و كوژراو، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون له هێرشێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی مه‌زیتلی هه‌رێمی مێرسین،
وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هێرشبه‌ره‌كان له شه‌ودا له شاری مینبج به په‌ره‌شوتی مه‌كینه‌دار و دوای 13 كاژمێر فڕین، گه‌یشتونه‌ته كه‌ناره ده‌ریاییه‌كانی شاری ته‌رتوسی توركیای نزیك له مێرسین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێرشه‌كه‌ی مێرسین به پشتیوانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌و لایه‌نی ئه‌مریكیش داوای ژماره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی لێمان كردووه كه له هێرشه‌كه‌دا به‌كارهاتوون.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا هێزه‌كانی توركیا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی له سنووره‌كانی سوریا توندتر كردووه‌و به‌م دوایانه‌ش فرێنی درۆنه‌كانی له ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا زیادكردووه.
پارتی كرێكارانی كوردستان كه به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی راگه‌یاند، پروپاگه‌نده‌كانی توركیای ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به كوژرانی یه‌ك پۆلیس و ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی كوژراوه‌كان ده‌شارێته‌وه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر كوژرانی چه‌ندین پۆلیس له هێرشه‌كه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرا بكات.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی په‌كه‌كه، هه‌ردوو كچه گه‌ریلا “رۆكه‌ن و سارا” توانیان بگه‌نه بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ناوچه‌ی مه‌زیتلی و به چه‌ك رووبه‌رووی پۆلیسه‌كان بوونه‌وه‌و پاشان هێرشێكی فیداكاریان ئه‌نجامدا دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك.