به سه‌رۆكایه‌تی سیناتۆر گراهام.. وه‌فدێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی گوێران و كه‌مپی هۆل ده‌كات
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، وه‌فدێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا دوێنێ سێشه‌ممه سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی گوێرانی له شاری حه‌سه‌كه‌و كه‌مپی هۆل كردوه.
وه‌فده‌كه هه‌ریه‌ك له سیناتۆ لیندسی گراهام و ژه‌نه‌راڵ جۆن برینان، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و سوریا له خۆگرتوه، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فده ئه‌مه‌ریكییه‌كه له دۆخی كه‌مپی هۆل-یان كۆڵیوه‌ته‌وه، كه ده‌یه‌ها هه‌زار ژن و منداڵانی چه‌كدارانی داعشی خه‌ڵكی عێراق و سوریای له خۆگرتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌مپه‌كه دۆخی ژیان و باری ئه‌منی و حاڵه‌ته‌كانی كوشتن‌یان بۆ وه‌فده‌كه رونكردوه‌ته‌وه.
پێش سه‌ردانی بۆ سوریا، گراهام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باسی له پرۆژه‌ی نزیككردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر و حكومه‌تی توركیا كرد‌و به‌تایبه‌ت له دیداری له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بابه‌ته‌ی به رونی خسته‌ڕو، به‌پێی ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه‌ی پێدرا.