به شێوه‌یه‌كی بێ وینه.. توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی خۆسه‌ر
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
له په‌ره‌پێدانێكی بێ وێنه‌دا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ماوه‌یه‌كه توركیا ده‌ستی كردووه به هێرشكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ئیداره خۆسه‌ر به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه بۆ رێكه‌وتنه‌كانی ئاگر بڕ كه له لایه‌ن خودی توركیاوه ساڵی 2019 مۆركراوه.
بیست و حه‌وتی مانگی ئه‌یلول، به هۆی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێك له‌لایه‌ن درۆنێكی توركیا له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی قامیشلۆ، هه‌ر یه‌ك له زه‌ينه‌ب ساروخان و يه‌ڵماز شه‌رۆ، هاوسه‌رۆكانی نوسینگه‌ی داد‌و چاكسازی خۆسه‌ر گیانیان له ده‌ستدا.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، فرۆكه‌یه‌كی درۆنی توركیا هێرشی كرده سه‌ر باره‌گای ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌رێوه‌بردنی خۆسه‌ر له ناوه‌راستی شاری كۆبانی، به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی خۆسه‌ر، توركیا خوازیاره سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه‌كه تێك بدات.
محه‌مه‌د عه‌بۆ هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاسا دانان له ئیداره‌ی مه‌ده‌نی خۆسه‌ر له مینبج به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر به‌رپرسانی خۆسه‌ر هه‌وڵێكی دیكه‌ی توركیایه بۆ هه‌ره‌س هێنان به ئیداره‌ی خۆسه‌ر.
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی جه‌زیره به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی توركیای كرد دژ به كارمه‌نده ئیدارییه‌كان و جه‌ختیشی كرده‌وه كه مه‌به‌ست له‌م هێرشانه تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌یكه‌و بۆ كۆتایی هێنان به هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ بنیركردنی داعش و چۆلكردنی ناچه‌كه‌ش له دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی و لێدانی پرۆسه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر.
هێرشه‌كانی توركیا پاش چه‌ند رۆژێك هات له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له كه‌مپی هۆل بۆ له ناوبردنی جوله‌كانی داعش له‌و كه‌مپه‌دا.
له مانگی حوزیرانی رابردووه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ كردبوو له باكووری سوریا به سوود وه‌رگرتن له دواكاری فینله‌نداو سویه‌د بۆ ئه‌ندامبوون له په‌یمانی ناتۆ، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن روسیا‌و ئه‌مریكا به توندی ره‌تكرایه‌وه.
به گوێره‌ی قسه‌كانی میخائیل بۆغدانوڤ-ی نێرده‌ی روسیا، توركیا شكستی هێنا له قایل پێكردنی به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌ی لۆتكه‌ی تاران كه له مانگی ته‌مموزی رابردوو سازكرا، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی نۆی له باكووری سوریا.
مایه‌ی سه‌رنجه كه له دوای لوتكه‌ی تاران و كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی پوتین و ئه‌ردۆغان له مانگی ئابی رابردوو له سوتچی، توركیا هێرشه ئاسمانییه‌كانی چڕكردۆته‌وه.
بیست و هه‌شتی مانگی تمه‌وزی رابردوو، درۆنێكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی ئاسایشی ناوخۆ له شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا، له ئاكامدا چوار كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش شه‌هید بوون.
نۆزده‌ی مانگی ئابی رابردووش” درۆنێكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی فێركردنی تایبه‌ت به ژنان كه له ژیر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری ده‌كرد له رۆژ ئاوای حه‌سه‌كه به دووری 45 كیلومه‌تر له سنووره‌كانی توركیا، له ئاكامی هێرشه‌كه پێنج كچ شه‌هید بوون.
له كاتێكدا كه وه‌كو باس ده‌كرێت، به پێی برگه‌یه‌كی رێكه‌وتنی ئاگربڕی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019، پێویسته هێزه‌كانی سوریای دیموكرات 32 كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیا پاشه‌كشه بكه‌ن.
ئیداره خۆسه‌ر سه‌ركۆنه‌ی به‌رده‌وامبوونی توركیا ده‌كات له هێرشكردنه سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و به‌رپرسانی خۆسه‌رو بێ ده‌نگی وڵاتانی زامه‌نكه‌ری لێكتێگه‌شتنه‌كانی تایبه‌ت به ئاگربڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
عه‌بد حامید میهباش، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری خۆسه‌ر به توندی سه‌ركۆنه‌ی به‌ردوامی هێرشه‌كانی توركیا‌و به ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كات، به به‌رچاوی وڵاتانی زامنكه‌ری رێكه‌وتنه‌كانی ئاگر بڕ.
مه‌زلۆم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” داوای له وڵاتانی زامنگه‌ری رێكه‌وتنه‌كانی ئاگر بڕی كرد هه‌ڵوێستیان رونبكه‌نه‌وه‌و سنورێك بۆ هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا دابنین.
عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه توركیا 59 كه‌ره‌ت هێرشی كردۆته سه‌ر ناوچه‌كانمان و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كانمان و ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی له ژنان و منداڵان گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوكات توركیا درێژه ده‌دات به هێرشكردنه سه‌ر گوند‌و ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان و رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، له بۆردومانێكی تۆپخانه‌كانی توركیا له گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مر له باكووری حه‌سه‌كه، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداو پێنجی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌یان م‌نداڵبوون.