كه‌نه‌دا به توندی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران سه‌ركۆنه ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد حكومه‌تی كه‌نه‌دا پرسه‌و سه‌رخۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌تی كه‌نه‌دا داوا له ئێران ده‌كات هێرشه‌كانی بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ و تێكدانی ئاشتی و سه‌لامه‌تی له روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رابگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م هێرشانه سه‌روه‌ری خاكی عێراق و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی پێشێل ده‌كات و مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی هوڵاتیانی مه‌ده‌نی و كارێگه‌ری نابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی خواسته ره‌واكانی گه‌لی ئێران.
به‌یاننامه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی حكومه‌تی كه‌نه‌دا له پشتیوانی كردنی گه‌لانی عێراق و ئێران له به‌رامبه‌ر توندوتیژی به‌رده‌وامی رژێمی ئێران و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران، زنجیره‌یه‌ك هێرشی موشه‌كی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، له ئاكامدا 17 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵ بوون زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.