دۆزینه‌وه‌ی كچێكی ئێزیدی له كامپی هۆل له رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
دۆینی هه‌ینی، هێزه‌كانی ئاسایش كچێكی ئێزیدیان له كه‌رتی یه‌كه‌می كه‌مپی هۆل دۆزیه‌وه له خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، كچه ئێزیدی “جانا زیاده حه‌یده‌ر بیبۆ”ی ته‌مه‌ن (18 ساڵ)ی دانیشتووی قه‌زای شه‌نگال، له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش رێفندرابوو كاتێك ته‌مه‌نی 10 ساڵان بوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كچه‌كه لای كاروباری ژنانه له كه‌مپی هۆل، تاوه‌كو ئێستا راده‌ستی كه‌س نه‌كراوه‌و چاوه‌روانی ئه‌وه‌ن زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بگات بۆ ئه‌وه‌ی پاشان راده‌ستی ماڵی ئێزیدی بكرێت و له‌وێشه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ ڵای كه‌سوكاره‌كه‌ی له قه‌زای شه‌نگال.
پێشتریش له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی له كه‌مپی هه‌وڵ كه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی خایاند، دوو ژنی ئێزیدی له كامپه‌كه دۆزرانه‌وه.