بۆ ٢٩هەمین جار.. بۆردومانی تورکیا ده‌بێته هۆی بڕینی کارەبای باکووری حەسەکە
ته‌لته‌مر – نۆرس پرێس
ڕۆژی شەممەش لە شارۆچکەی تەلتەمر و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له باكوری حه‌سه‌كه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌هۆی بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه كاره‌بای نیشتیمانی بڕا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی سەربازیی تەلتەمر بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی تورکیا بە قورس گوندی ئوم کیفیان لە باکووری شارۆچکەکە بۆردومانكرد.
ئه‌و بۆردومانه‌ی سەر گوندەكە دوای كه‌متر له 12 كاتژمێردێت، بەو پێیەی ئێوارەی دوێنێ نزیكەی كاتژمێر 10ی شه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به چه‌ندین موشه‌ك بۆردومانكرد.
بۆردومانەکە بووە هۆی تێكدانی وێستگە كاره‌بای شارۆچکەکە، دوای ئەوەی کێبڵەکان پچڕان و هێڵەکانی ڤۆڵته بەرزەکان زیانیان پێگەیشت.
بەپێی ئاماری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كارەبای ته‌لته‌مر، له سێ ساڵی ڕابردوو، ئەوە 29هەمین جارە بۆردومانەكەی توركیا دەبێتە هۆی پچڕانی كارەبا لە شارۆچكەكە،.