هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه تشرینیهكان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستپێكرده‌وه و داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانی وڵات،
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و سه‌رجه‌م شه‌قام و رێگه سه‌ره‌كیانه‌ش داخراون كه تشرینییه‌كان ده‌یانه‌وێت لێی كۆببنه‌وه، شه‌وی رابردوش وه‌ك پشتگیریه‌ك بۆ خۆپیشانده‌ران چه‌كداره‌كانی گروپی سه‌رایا سه‌لامی باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك نمایشی سه‌ربازیان ئه‌نجامدا.
له‌لای خۆیانه‌وه تشرینیهكان له به‌غدا نۆ داواكارییان بۆ به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه بڵاوكردوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، داوای پاراستنی ئاشتی خۆپیشاندانه‌كان له هه‌مو قۆناغه‌كان و زیاننه‌گه‌یاندن به هیچ موڵكێكی تایبه‌ت و گشتی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانگه‌وازانه نه‌كرێت كه داوای چونه ناو ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن.
له‌دوای به‌غداش، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامبدرێت به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی له‌داواكاری تشرینیهكان.
ناوه‌ڕاستی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2019 خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی دیكه‌ی باشوری عێراق ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران داوای چاككردنی دۆخی گوزه‌ران و ئابوری و ژیانی هاوڵاتیان و روبه‌ڕوبونه‌وه گه‌نده‌ڵیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر كوژران، به‌هۆیه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و حكومه‌تی كاتی به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی پێكهێنراو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامدرا.