ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ژماره‌یه‌ك ئەندامانی “داعش” لە ڕۆژئاوای دێرەزور دەستگیرده‌كه‌ن
ڕەقە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە ، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان دەستگیرکردنی 13 کەسیان لە ناوچەی ئەبو خەشاب لە رۆژئاوای دێرەزوری رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایش ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو هێزه‌كانیان ١٣ کەسیان دەستگیرکرد؛ كه ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن دادگاوه داواكرابوون و جه‌ند كه‌سێكیشیان ئەندامانی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هێزه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتووه، له‌وانه: 3 كڵاشینكۆف به مه‌خزه‌نه‌وه، 3 تفه‌نگی ڕاوكردن به گولهكانیهوه، و چهكێكیك BKS له‌گه‌ل فیشه‌كه‌كانی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” دوژمنەکان” بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچه‌كه هەوڵ دەدەن شانە تیرۆریستییەکان کۆبکەنەوە.
چوارشەممەی ڕابردووش، یەکە تایبەتەکان ئاسایش؛ بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی؛ دوو ئه ندامی شانه‌كانی داعشيان، له شارۆچكه‌ی زه‌غیره له رۆژئاوای دێره‌زور ده‌ستگیركرد.