وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی منبج-ی كرد
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش سه‌ردانی منبج-یان كردوه له باكوری سوریا‌و چاویان كه‌وتوه به ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی شاره‌كه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج سه‌ر به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)یه‌و توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هێرشبكاته سه‌ر ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه خولاوهكاندایهو بۆ تاوتوێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی دژ به داعشه.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ ناوچه‌كه، هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپۆاسیۆنی سه‌ربازی.
پێش منبج، ئه‌و وه‌فده‌ی هاوپه‌یمانی سه‌ردانی كۆبانێ-یان كردوه‌و له‌وێ چاویان كه‌وتوه به به‌رپرسانی شاره‌كه، به‌پێی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشی گریمانه‌كراوی توركیا، باری له ناكاوی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی راگه‌یاند.