كوژرانی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكا له بۆردومانه‌كانی ئێران
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كوژرانی هاوڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه له هێرشه مۆشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر
بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
فیدانت باتیل جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌هێرشه مۆشكییه‌كانی ئێران دژ به باره‌گاكانی ئۆپۆزسیون له هه‌رێمی كورددستان هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی كوژراوه” بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكات.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردبۆوه كه هیچ به‌رپرسێك یان سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له‌هێرشه موشه‌كییه‌كانی ئێران نه‌كوژراوه.
رۆژی چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە 73 مووشەک و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستدا و سەرووی 46ی دیکەش برینداربوون و كه هه‌ندێكیان ژن و منداڵن.