به‌هۆی به‌رده‌وامی دروستكردنی گرژییه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر باری له ناكاوی راگه‌یاند
ره‌قه- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان، به مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشی گریمانه‌كراوی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، پلانی باری له ناكاوی راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی گشتی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، به بڕیاری ژماره /8/ و له دانیشتنێكی تایبه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای میساقی بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه ئه‌و بڕیاره‌ی دا.
سایتی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه گشتییه‌كه‌وه ده‌نگ به بڕیاره‌كه درا، له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی خۆسه‌ر باری له ناكاو راگه‌یه‌نراوه‌و راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌ن و ده‌سته‌و لیژنه‌و داموده‌زگاكان كراوه پلانی باری له ناكاو بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ئاماده بكه‌ن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌رچی له توانادا بێت ده‌خرێته خزمه‌تی پاراستنی دانیشتوانی ناوچه‌كه له هه‌ر هێرشێكی گریمانه‌كراوی توركیا‌و له پرۆژه‌كانیشیدا ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ستپێك ده‌دات به روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه.