مه‌زڵوم عه‌بدی: توركیا به 59 هێرش ده‌ستدرێژی گردۆته سه‌ر ناوچه‌كه‌كانمان
قامشلۆ- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ چوارشه‌ه‌مه مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه سه ده” رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه توركیا 59 جار هێرشی كردۆته سه‌ر ناوچه‌كانمان.
فه‌رمانده‌ی “هه سه ده” له توێتێكدا له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی ده‌لێت” به هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی توركیاوه باشترین جه‌نگاوه‌ره‌كانمان و ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی له ژنان و منداڵان گیانیان له ده‌ستدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵتیانه‌ی به‌ڵینیان دابوو هه‌ڵه‌وێستی خۆیان رونبكه‌نه‌وه‌و سنورێكی بۆ دابنین”.
دوێنی سێ شه‌ممه به هۆی هێرشه‌كانی توركیا له هه‌ردوو گونده‌واری باكوور‌و خۆڕهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه 4 كه‌س شه‌هیدكران و 5 دیكه‌ش بریندار بوون.
عه‌بدی له توێتێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت، “له ده‌ست درێژییه‌كی بی ماندا، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابرددودا درۆنه‌كانی توركیا له هه‌ردوو ناوچه‌ی كۆبانی و جه‌زیره هێرشیان كرده سه‌ر داموده‌زگانی خۆسه‌ر كه كار بۆ سه‌قامگیری ده‌كه‌ن، له ئاكامدا دوو فه‌رمانبه‌ر شه‌هیدكران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هێرشه‌كانی سه‌ر گونده‌كانی زه‌ركان دوو منداڵی دیكه شه‌هیدبوون”.