كوردێك بە جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه موحسین مه‌نده‌لاوی، پەرلەمانتارى سەربەخۆى کوردی فه‌یلی بە زۆرینەى دەنگی پەرلەمانتاران، بە جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرا.
موحسین مه‌نده‌لاوی به به‌ده‌ستهێنانی 203 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بوو به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له شوێنی حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له گه‌ڵ 72 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ره‌وتی سه‌در له رۆژی 12 حوزه‌یرانی 2022 ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه له‌ئێستادا هه‌ردوو جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كوردن.