لە سلێمانى خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیى لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت
هەولێر- نۆرس پرێس
بڕیارە کاتژمێر چوارى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شەقامی سالم “سەهۆڵەکە”ی سلێمانی بە دروشمى “ژینا سیمبولى رزگاریی ژنانە” و ” ژن، ژیان، ئازادی”، خۆپیشاندانی پاڵپشیکردن لە بەرخودانی رۆژهەڵاتى کوردستان بەڕێوەبچێت.
لە بانگەوارێکدا کە ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتیی و هونەرمەندان و رۆشنبیران بڵاویانکردووەتەوە، کاتژمێر 4ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە خوار ژوورى بازرگانى سلێمانى لە شەقامى سالم بە دروشمى “ژینا سیمبولى ڕزگاریى ژنانە”، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی ئەنجامدەدرێت.
گردبوونەوەکە بۆ پشتیوانییکردنە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی 12 رۆژی رابردووی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە شەهیدکردنی ژینا (مەهسا) ئەمینی.
