سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام کۆتایی بە گەشتەکەی هێنا لە عیراق
ئێوارەی دوێنێ، لیندسی گراهام، ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە ئەمریکا جەختی کردەوە کە عێراق یەکێکی لە گرنگترین هاوبەشە ستراتیجیەکانیانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا، ئەمەش دوابەدوای گەشتێکی دیبلۆماسی دێت بە ناوچەکەدا، کە تورکیاش لەو نێوەندەدا هەبوو و لەو گەشتەشدا زۆر دۆسیە باس کراون، لە نیویاندا دۆسیەی سوریا.
سیناتۆرەکە رۆژانی 4 و 5 ی ئەم مانگە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، تیایدا چاوی بە گەورە بەرپرسانی هەردوولا کەوت و باس لە هاوکاری سیاسی و ئابووری و مرۆیی و سەربازی لەگەڵ هەریەک لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کردستان، کرا.
لە بابەتێکدا کە گراهام بەر لە سەردانەکەی بۆ ناوچەکە بڵاوی کردەوە، تیایدا باس لە رێکەوتنێک دەکات لە نێوان بەڕێوبەری خۆسەری و تورکیادا، بەوەی کە گەرەنتی بەرژەوەندی هەردوولای تێدابێت، ئەویش بە گەشتن بە پەیوەندیەکی ئابووری لە نێوانیاندا.
لە بەیاننامەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە عێراقدا هاتووە کە ” سیناتۆر گراهام بە هاوەڵی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ئەلینا رۆمانۆسکی، لە ماوەی مانەوەیدا لە عێراق سەردانی هەریەکە لە بەرهەم ساڵەح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و نێچیرەڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لە هەولێر”.
بە هەمان شێوە، سەرۆکایەتی هەرێمیش لە بڵاوکراوەیەکیاندا دەڵێن، لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق و نزیکترین پێشهاتەکانی جەنگ لە دژی تیرۆر و پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، کراون، هەروەک باس لە دۆخی سوریا و مەسەلەی کوردی لەو وڵاتەش کراوە.
هەردولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە لە ناوچەکە و هاوڕان لە سەر ئەوەی: مەترسی تیرۆر و دەرکەوتنەوەکانی داعش هەڕەشەیەکی راستەقینەن بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و سوریا و پێویستە روبەڕووی ببینەوە.
هەروەک لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرکردوە عێراقیەکان، سیناتۆر گراهام پشتیوانی خۆی بۆ بنەما ستراتیجیەکانی ئەمریکا لە عێراق، دووپات کردەوە کە ئەویش بریتیە لە : پاراستنی ئاسایش و گەشانەوەی ئابووری، و پێشخستنی دیموکراتیەت و بەڕێوەبەری، مسۆگەری ئاسایش و سیادەی وڵاتەکە.