خۆرئاوا.. دابه‌شكردنی بنه‌تۆی گه‌نم به‌سه‌ر جوتیاران
كۆبانی- نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، كۆمپانیای پێشخستنی كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵی له هه‌رێمی فورات ده‌ستی كرد به دابه‌شكردنی بنه‌تۆی گه‌نم به سه‌ر جوتیارانی زه‌وییه به‌راوه‌كان.
گوڵستان شێخ، هاوسه‌رۆكی كۆمپانیای پێشخستنی كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له بیست و شه‌شی ئه‌یلوله‌وه كۆمپنایاكه ده‌ستی كردووه به دابه‌شكردنی بنه‌تۆ به‌سه‌ر جوتیاراندا، زه‌وییه بهراوهكانیش خراونه‌ته پێش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێنج هه‌زار تۆن بنه‌تۆیان ئاماده‌كردووه بۆ دابه‌شكردنی به سه‌ر جوتیاراندا، داوای برێكی زیاتریان كردووه بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوچه‌كه له زه‌وییه به‌راو و پشتاوهكان، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها بنه‌تۆ ده‌درێته زه‌وییه به‌راوه‌كان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ته‌نها له رۆژی یه‌كه‌مدا بڕی 90 تۆن بنه‌تۆیان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر جوتیاراندا له گه‌ڵ بڕێك په‌ینی كیمیاوی.