وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا تاوتوێ كه‌مپی هۆل و سنووره‌كانی نێوانیان كرا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگه‌یاند، پێویسته دۆخی مرۆیی لە کەمپی هۆلی ڕۆژئاوای كوردستان چارەسەربكرێت ؛ ، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بكرێت و ڕێگه‌نه‌درێت ڕیزەکانی ڕێکبخاتەوە.
ئه‌و لێدوانه‌ی حوسێن له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌كه‌ی، فه‌یسه‌ڵ میقداد، له نیویۆرك،هات له میانی كاره‌كانی 77ه‌مین دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشیگه‌یاند، هاوکاری نێوان هەردوو وڵات گرنگه، بۆ “چارەسەرکردنی کێشەکان بە گرتنەبەری چارەسەری سیاسی” ئه‌و قسانه‌شی لەلایەن هاوتا سوورییەکەیەوە ستایش کرا.
حوسێن هه‌ڵوێستی وڵاته‌که‌ی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا ؛ بۆ وڵاتانی عەرەبي نيشاندا.
لە بەرامبەردا میقداد ستايش قسه‌كانی حوسێني كرد؛ بؤ بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لەماوەى پێشوودا عێراق کارى کرد بۆ گەڕاندنەوەى خێزانەکانى داعش لە کەمپی هۆل، ، هەروەها کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ لایەنى سورى لەسەر ئاسایشى سنورەکانى هەردوو وڵات ئەنجامدا.