ئاسايش دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە قامشلۆ دەستگیر ده‌كه‌ن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه هێزەکانیان لە شاری قامشلۆ ، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
له‌بەیاننامەیەکدا ئاسایشی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند، کە دەستگیرکردنی ئه‌و دوو كه‌سه لە هەژدەی ئه‌یلول بووە، کە ده‌ستبه‌سه‌ر “دەمانچەیەکی و نارنجۆکێکی دەستی و 17 حەبی ئەندیترۆ، 202 حەبی کپتاگۆن، 12 گرام هەویری حەشیش، و زەرفێکی كريستالدا گیراوه”.
هێزە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوه‌ش کرد؛ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە، تۆمه‌تباران ڕەوانەی داواکاری گشتی كراون، بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.