خۆرئاوای كوردستان.. تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشببون به كۆلێرا له شاری عه‌فرین
حه‌له‌ب – نۆرس پرێس به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی عه‌فرین راێگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونیان به كۆلێرا له شاری عه‌فرین تۆمار كردووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له هه‌مان كاتدا یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشببون به كۆلێرا له شاری ئه‌لباب تۆمار كرا.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رنامه‌ی ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشببونی پیاوێكی 40 ساڵانی به كۆلێرا راگه‌یاند له شاری جه‌رابلسی كه‌ناری رووباری فورات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی عه‌فرین له رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه داوای كرد رێوشێنی تایبه‌ت بگیرێته به‌ر بۆ رێگریكردن له بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی به‌نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كار ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه باری نا ئاسییان راگه‌یاندووه‌و هاوكات كارمه‌ندانی ته‌ندورستی له ئاماده باشیدان بۆ دانای پلانی پێویست بۆ رێگریكردن له بڵابونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.