قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، 13 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 39224 کەس.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له روپەڕی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه توشبووان 6 ژن و 7 پیاون، پێنجیان له حه‌سه‌كه و چواریان له قامیشلۆ و سێ له دێریك و یه‌كێكیان له كۆبانی بوون.
بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه، ده‌سه‌ڵاته‌كه هیچ حاڵه‌تێكی نوێی مردن و چاكبوونه‌وه‌ی تۆمار نه‌كردووه، به‌و پێیه‌ی كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌كان 2577 كه‌س، و گیانله‌ده‌ستدانیش 1578 كه‌س وەکوو خۆیان ماونەتەوە.