ژمارەی قوربانیانی بەلەمەکەی تەڕتوس بەرزبووەوە بۆ 94 کەس

هەولێر – نۆرس پرێس

بەپێی ئەوەی کە شەوی شەممە لەلایەن لیژنەی باڵای فریاگوزاری لوبنانەوە راگەیەندرا، ژمارەی قوربانیان بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەی کەناراوەکانی تەڕتوس لە ئاوی سوریادا بۆ 94 کەس بەرزبووەوە.

ده‌سه‌ڵاتی لوبنان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ژماره‌ی رزگاربووانی ئه‌و رووداوه‌ ترسناكه‌ی كه‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو روویدا گه‌یشتووه‌ته‌ 19 كه‌س و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

سکرتێری گشتی دەستەی باڵای فریاگوزاری، لیوا محەمەد خەیر رایگەیاند، لە سنووری لوبنان و سووریا، خاچی سووری لوبنان تەرمی دوو لوبنانی و دوو فەلەستینی لە مانگی سووری سووریا وەرگرتووەتەوە.

شەوی هەینیش تەرمی چواریان لە دەریا دەرهێنراون و ئەوانیش قوربانی هەمان بەلەمن، وا بڕیارە تەرمەکان رادەستی بنەماڵەکانیان بکرێتەوە.

سەرۆكی كۆمەڵه ی لوبنانی رایگه یاند، له نێو ئەو كەسانه ی رزگاریان بووه، به گشتی؛ 5 لوبنانی، 2 فەلەستینی و          12 سورین؛ کە لە نەخۆشخانەی “ئەلباسل” لە تەڕتوس چارەسەر وەردەگرن، دواتر لوبنانی و فەلەستینیەکان دەگوازرێنەوە بۆ باکووری لوبنان، بەپێی باری تەندروستییان.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا سوپای لوبنان وتی؛ ئەوان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکراوێک بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەو ئەندامانەی تۆڕی قاچاخ کە گومانیان لێدەکرێت دەستیان هەبێت لە نوقمبوونی بەلەمەکەدا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبێر