هێزەکانی تورکیا گوندێکی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شێراوه‌ لە گونده‌واری عه‌فرین بۆردومان دەکەن

گونده‌واری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی تورکیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سوریای سه‌ر به‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌وروبه‌ری گوندێکیان له‌ ناحیه‌ شێراوه‌ی سنوری عه‌فرین له‌ باکوری شاری حه‌له‌ب بۆردومان كرد.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا بە پێنج گولە هاوەن گوندی “سۆغانكە”ی سەر بە ناحیەی شێراوا، لە گونده‌واری عەفرینیان بۆردومان کرد.

سەرچاوەکە ڕاشیگه‌یاند، کە زیانەکان تەنها ماددە بوون.

گوند و شارۆچکەکانی سه‌ر به‌ شاری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان بەردەوام ڕووبەڕووی بۆردومانی تورکیا دەبنەوە، له‌م دواییه‌ش كه‌ نزیكه‌ی سێ هەفتەیه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانی بۆردومان ده‌كات.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌: ڕه‌هه‌ف یوسف