دوو مانگە تورکیا ئاوی وێسگەی عەلوکی لە هاوڵاتیانی حەسەکە
حەسەکە – نۆرس پرێس
عیسا یونس، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی خواردنەوە لە شاری حەسەکە رایگەیاند، نزیکەی ماوەی دوو مانگە شاری حەسەکە تووشی بڕینی ئاو بووە، دوای ئەوەی تورکیا و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی هاوپەیمانیان، ئاوی وێستگەی “عەلووک”یان لە هاوڵاتیانی حەسەکە گرتەوە.
وێستگەی عەلوک تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیە بۆ شاری حەسەکە، وێستگەکە دەکەوێتە گوندەواری سەرێکانیەوە کە لە کۆتایی ساڵی 2019ەوە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانیاندایە.
یونس بە نۆرس پرێسی راگەیاند کە ” 56 رۆژ لەمەوبەر، ئاوەکە پچڕاوە”، ئاماژەی بەوەدا کە ماوەی بڕینی ئاو بۆ شاری حەسەکە و گوندەوارەکەی درێژترین ماوەیە لەو کاتەوەی تورکیا کۆنترۆڵی وێستگەی “عەلوک”ی کردووە.
ئاماژهی بهوهشدا كه كهمی ئاو كارهساتی ژینگهیی و مرۆیی لێدهكهوێتهوه، جگه له بڵاوبوونهوهی كۆلێرا له شاری حهسهكه، بە هۆی پچڕانی تاكه سهرچاوهی ئاوی شارەکەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە بارگرانییەکی قورسە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە حەسەکە کە نزیکەی ملیۆن و نیوێک دانیشتوانیەتی.
هەروەها ئەو بەرپرسەی ئاو لە حەسەکە جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا رووبەڕووی ئاڵنگاری دەستەبەرکردنی ئاو بۆ ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک بوونەتەوە، هەروەها لە پرۆسەی دانانی بنکەدان لە دەروازەکانی شارەکە بۆ چاودێریکردن و تەعقیمکردنی ئاو لە تانکیەکانەوە.
بە وتەی دانیشتوانی ناوچەکە، زۆرینەی دانیشتوانی حەسەکە لەم ماوە درێژەی پچڕانی ئاودا بە پلەی یەکەم پشتیان بە ئاوی تانکەر بەستووە، کە سەرچاوەکەی نادیارە و ئەوانیش هیچ ئەڵتەرناتیڤێک شک نابەن.
محەمەد ئەحمەد، دانیشتووی گەڕەکی ساڵحیەی حەسەکە، بە نۆرس پرێسی راگەیاند،” بڕینی ئاوی ئەمجارە درێژترینە کە هەمانبووە.”
ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ماوە درێژەی پچڕاندا، “ئێمە بە پلەی یەکەم پشتمان بە ئاوی تانکەری سەرچاوە نادیار بەستووە، بەڵام هیچ ئەڵتەرناتیڤێک شک نابەین.”