ژمارەی قوربانیانی بەلەمەکەی تەڕتوس گەشتە 34 کەس
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی سوریا درەنگانی شەوی پێنجشەممە رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە کەناراوەکانی سوریا بۆ 34 کەس بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا هێشتا گەڕان بەدوای سەرنشینانی دیکەدا بەردەوامە.
روپەڕی نووسینگەی میدیایی وەزارەتەکە، لە فەیسبووک، بڵاویکردەوە کە نزیکەی بیست کەسی دیکە رزگارکراون و لە نەخۆشخانەی “ئەلباسل” لە تەڕتۆس چارەسەر وەردەگرن.
ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا پرۆسەی گەڕان بەردەوامە.
بە گوتەی رزگاربووانی، بەلەمەکەچەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کەناراوەکانی لوبنانەوە بەڕێکەوتووە.
دوێنێ پێنجشەممە، بەلەمەکە کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە دوورگەی ئەرواد لە کەناراوەکانی تەڕتۆس ، نوقم بوو.