تەقینەوەی مۆتۆڕسکیلێک لەشاقامی راجۆی عەفرینی داگیرکراو

گوندەواری باکووری حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، لە شەقامی راجۆ لە ناوەندی عەفرینی داگیرکراو لە رۆژئاوای کوردستان، ماتۆڕسکیلێک تەقیەوە و وەک ئەنجامێکی سەرەتایی سێ کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، “ماتۆڕسکیلێک کە لە شەقامی راجۆ لە ناوەندی شارەکە وەستابوو تەقیوەتەوە و سێ کەس برینداربوون کە رادەی برینەکانیان جیاوازە، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شارەکە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تەقینەوەکە زیانی ماددی بە شوێنەکە گەیاندووە.

هێزەکانی تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزیان لە مانگی ئازاری 2018 ەوە شاری عەفرین و گوندەوارەکانیان داگیر کردووە، دوای ئەوەی تورکیا لە مانگی یەکی هەمان ساڵدا هێرشی کردە سەر ناوچەکە.

بەپێی میدیاکان و راپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و لایەنە دڵسۆزەکانی تورکیا دۆخێکی گەرەلاوژێی ئەمنی بەخۆیانەوە دەبینن، لە تەقینەوەی بەردەوام و شەڕی ناوخۆیی نێوان گروپەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تاوان و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە دانیشتووان لە تەشەنەکردندایە.

ئامادەکردنی: فاروق حەمۆ –  داڕشتنەوەی: عەدنان حەمۆ