ئەمڕۆ لە چوار ناوچەی ئۆکرانیا گشتپرسی دەکرێت بۆ چوونە سەر رووسیا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ هه‌ینی گشتپرسی بۆ لکاندنی چوار ناوچەی ئۆکرانیا به رووسیاوه دەستیپێکرد، ئەویش له‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای روسیادان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن کیێڤ و وڵاتانی رۆژئاوا ره‌تده‌كرێته‌وه.
كاتژمێر 5:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گشتپرسییەکەی رووسیا ده‌ستیپێكرد، بڕیاریشە تا 27ی ئەم مانگە بەردەوام بێت، گشتپرسیەکە ناوچەکانی، دۆنێتسک و لوهانسک و خێسۆن و زاپۆریژا دەگرێتەوە، ئەمانەش 15% ی خاکی ئۆکرانیا پێکدێنن، له‌كاتێكدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و شوێنانه‌ی كه گشپرسییەکەی تێدا ئه‌نجامده‌درێت به‌رده‌وامه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی رایگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌واز و راگه‌یه‌ندراوانه‌ی باس له ئه‌نجامدانی گشتپرسی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و ئامانجه‌كانی كیێڤ ناكات.
وتیشی، “بۆچون و هه‌ڵوێست و هه‌روه‌ها بیروڕاكانیشمان له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌مانه‌وه چه‌قبه‌ستوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر بستێك له خاكی وڵاته‌كه‌مان ناكه‌ین و ئه‌وه‌شی لێره و له‌وێ بڵاودهكرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازادكردنی ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌مان نابێت”.