خۆسەری: دیمەشق خۆی دەخەڵەتێنێت بە خەیاڵی دەرچوونی تورکیا لە خاکی سوریا

سلێمانی- نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرپرسێکی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، دیمەشق خۆی دەخەڵەتێنێت بە خەیاڵی دەرچوونی تورکیا لە خاکی سوریا، تەنانەت ئەگەر لەیەکتریش نزیکبنەوە، دەرچوونی هێزەکانی تورکیا بەستراوەتەوە بە “کۆدەنگی سوورییەکانەوە”.

ئەمەش لە لێدوانێکی وتەبێژی بەڕێوبەری خۆسەردا هات، بۆ ماڵپەڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری، سەبارەت بە هەوڵەکانی لێکنزیکبوونەوەی دیمەشق و ئەنکەرە و کۆبوونەوە ئەمنییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵات.

لوقمان ئەحمی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاند، ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادان؛ لێی دەرناچیت، “وە ئەمەیە کە دیمەشق ئاگای لێ نییە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو ناوچانەی تورکیا داگیری کردووە؛ لێی دەرنەچوون و دەرناچن، چونکە ئەمە لە ئازەربایجان و قوبرس و لیبیا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقاش ڕوویدا.”

شەممەی رابردوو، ریاز درار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند کە تورکیا؛ دەیەوێت ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا کۆنترۆڵ بکات، لەڕێگەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دیمەشق.

لە لێدوانێکیدا بۆ نۆرس پرێس، ؛ “دارار” رەتی نەکردەوە کە نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیا دژ بە بەڕێوبەری خۆسەری، بقۆزرێتەوە، لە رۆژئاوای کوردستان، “ڕەنگە ناوچەکە رووبەڕووی فشاری زیاتر ببێتەوە.”

لوقمان ئەحمییی ئاماژەی بەوەشکرد، دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لە سوریا “پەیوەندی بە کۆدەنگی (سوری- سوری) ەوە هەیە، لە دیالۆگێکی هەمەلایەنەدا بۆ رێککەوتن لەسەر پرۆژەیەک کە خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان بکات و مافەکانیان گەرەنتی بکات.”

ئاماژەی بەوەشکرد، کە باکووری سوریا ئەم نزیکبوونەوە رەتدەکاتەوە، هەروەها رەتیدەکاتەوە ئەو ناوچانەی کە لەلایەن دیمەشقەوە کۆنترۆڵکراون قبوڵ بکات؛ بۆ ئەم ئاشتەواییە، “چونکە تورکیا بووەتە هۆی ئازاری ملیۆنان سوری.”

لە 20ی ئابی ساڵی رابردوودا، حەسەن کۆچەر هۆشداری دا؛ جێگری ئەنجومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوبەری خۆسەری یەکێک بوو لە نزیکبوونەوەکانی نێوان تورکیا و حکومەتی دیمەشق، و بە “مامەڵە”ی دەزانی بۆ لێدان لە بەڕێوبەری خۆسەر، ئەو کاتەی بە “مەترسیدار” وەسف کرد، کە قەیرانی سووریا قووڵتر دەکاتەوە .

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: زانا ئەلعەلی