مەزڵوم عەبدی: بە بەدیهاتنی ئاشتی لە تورکیا هیچ بەهانەیەکیان نامێنێت بۆ هێرشەكردنە سەرمان

حەسەكە – نۆرس پرێس

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریا دیموكرات پێشوازیی لە پەیامەکەی ئۆجەلان کرد ، گوتیشی “ئەگەر ئاشتی لە توركیا بەدیبێت، ئیدی هیچ بەهانەیەک بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ئێمە لە سووریا نامێنێت”.

جەنەڕاڵ عەبدی گوتی پەیامەکەی ئۆجەلانی بە “مێژوویی” ناویبرد و گوتی: “لێکەوتەی ئەرێنیی لە ناوچەکەدا دەبێت، ئەرێنی بوو و جەخت لە ئاشتی و ئارامی ناوچەكە دەكاتەوە، داوای كۆتاییهێنان بە شەڕ و دەستپێكردنی پرۆسەی سیاسی لەناوخۆی توركیا دەكات”.

راشیگەیاند کە داواکارییەکەی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، تایبەتە بە پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكە وهیچ پەیوەندییەكی بە هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە نییە.