رووسیا ئامادەكاری دەكات بۆ گەڕانەوەی 100 منداڵی روسی لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ماریا لۆڤا بیلۆڤا کۆمیساری مافی منداڵانی رووسیا رایگەیاند، بەڵگەنامەی پێویست بۆ گەڕانەوەی ١٠٠ منداڵ لە سوریاوە بۆ ڕووسیا ئامادەکراوە.
بێلۆڤا بە ئاژانسی” نۆڤۆسیتی” راگەیاندووە، “ئێستا بەڵگەنامەمان بۆ 100 منداڵ ئامادەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە هەزار داواکاری هەیە سەبارەت بە کەسوکارەکان کە بەدوای منداڵەكانیاندا دەگەڕێن، ئاماژەی بەوەشکرد، “نازانین ئایا هەموو ئەم منداڵانە لە کەمپەکانن و وابەدوایاندا دەگەڕێین، و دەزانین سەد منداڵ لەوێدا هەن”.
کۆمیساری مافەکانی منداڵانی رووسیا ئاماژەی بەوەشكردووەو، کە دۆخی ئێستای سوریا رێگە بە رێكخراوەكەی نادات بەردەوام بێت لە گەڕان، و وتی، “هەرکاتێک دۆخەکە سەقامگیر بوو و فەرمانی سەرۆکایەتیمان پێگەیشت بۆ درێژەدان بەم کارە، دەستبەجێ دەست پێدەکەینەوە.
لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، کۆمیساری رووسیا گەڕانەوەی گروپێکی ٢٦ منداڵی روسی لە کەمپێکی رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.