ئەندامانی داعش هێرش دەکەنە سەر دوو ماڵ لە تەدمووڕ
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، ئەندامانی داعش لە شاری تەدمووڕی ناوەڕاستی سوریا و هەڵیانکوتایە سەر دوو ماڵ و کەسێکیان رفاند.
سەرچاوەیەکی لە شاری تەدمووڕ رایگەیاند، “چەکدارەکان بە جلوبەرگی فەرمی ڕێکخراوەکەوە و بە ئۆتۆمبێلێکی هۆندا و دوو ماتۆڕسکیلەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی حەسان كەریم و جابر قاسم لە ناوەندی شاری تەدمووڕی رۆژهەڵاتی حومس”.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە “قاسم”یان رفاندووە و بردیانە شوێنێکی نادیار، هاوکات هێرشبەرەکان دروشمیان بۆ پشتیوانیکردن لە ڕێکخراوەکە دەوتەوە.
یەکشەممەی رابردوو، حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق هۆشداریی لە بەردەوامی چالاکیی شانەکانی داعش لە بیابانەکانی سووریا دا.