سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى گشتيى هوداپار تاوتوێی پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و زه‌كه‌ريا ياپجى ئۆغلو، سه‌رۆكى گشتيى هوداپار تاوتوێی پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا دەكەن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەراوێزی كاره‌كانى سێيه‌مين كۆڕبه‌ندى هەولێردا كه ناوه‌ندى لێكۆڵينه‌وه‌ى ڕووداو به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زه‌كه‌ريا ياپجى ئۆغلو، سه‌رۆكى گشتيى هوداپار و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پرۆسه‌ى ئاشتى و هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چه‌ك و شه‌ڕ هيچ کێشەیەک چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتيدا ئاماده‌يه و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان يارمه‌تيده‌رانه ده‌بێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، چالاكيى هوداپار و په‌رله‌مانتارانيان له په‌رله‌مان و ژيانى سياسيى توركيادا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.