دێرەزوور.. دوو کەس بە تۆمەتی بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكان دەستگیركران
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، هێزە ئەمنییەكانی سوریا دوو کەسیان بە تۆمەتی بە ئامانجگرتنی كاروانێكی سەر بە هێزەكانیان لە گوندەواری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دێرەزوور رایگەیاند، “ هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سوریا هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی سەبیخان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، و دوو كەسیان بە ناوەكانی محەممەد خەلەف ئەلشەعێتی و عومەر ئەلقەلعی دەستگیرکرد بە تۆمەتی بە ئامانجگرتنی كاروانێكی هێزە ئەمنییەكان”.
سەرچاوەکە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو دوو گەنجە ئەندامی پێشووی میلیشیای دیفاع وەتەنی بوون، و لەكاتی دەستگیر كردنیان دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و بۆمبیاندا گیرا”.
راشیگەیاند “لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە، و دواتر بڵاودەکرێنەوە”.