دێرەزوور.. دوو شەڕڤان برینداربوون

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، و ئەندامێکی دیکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بە تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە گوندەواری دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا برینداربوون.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئاسایش لە دێرەزوور رایگەیاند، چەکدارانی نەناسراو بە ماتۆڕسکیلەوە ئۆتۆمبێلی “موعاز عەتا”ی ئەندامی ئاسائیشیان كردە ئامانج لە شارۆچکەی حەسانی گوندەواری رۆژئاوای دێرەزوور.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە بووە هۆی برینداربوونی ئەو ئەندامەی ئاسایش، و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک، و باری تەندروستی جێگیرە.

دوێنێ سێشەممە، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە، بە دەمانچەیەک لەبەردەم ماڵەکەیدا لە شارۆچکەی ئەبریها لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، گەنجەکەیان بە ناوی “ئەحمەد عوبەید” ی ئەندامی “هەسەدە” کردە ئامانج و لە ئەنجامدا بە سەختی برینداربوو.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان