نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ژاپۆن پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئاکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێى ژاپۆن لە عێراق په‌يوه‌ندييه‌كان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن و و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ دەكەن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاکیرا ئیندۆ، باڵیۆزی نوێى ژاپۆن لە عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژاپۆن له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی ژاپۆن خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هيواى خواست بتوانێت له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان بدات.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكە، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه كونسوڵى ژاپۆن له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.