هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازییان لە بیابانی دێرەزوور ئەنجامدا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازییان ئەنجامدا و پشكنینیان بۆ شوێنێک لە بیابانی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا كرد.
سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە شەڕڤانانی” هەسەدە” لە دێرەزوور رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی سەربازییان لە بیابانی دێرەزوور ئەنجامدا، لە بنکەی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر دەستپێکرد و تا گەیشتنە بیابانی باغوز لەسەر سنووری سوریا و عێراق.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، دەورییەکە بۆ چەند کاتژمێرێک وەستا و پشكنینیان بۆ شوێنێک لە بیابانی ئەبو حەمامی نزیک لە کێڵگەی نەوتی ئەلتەنەك ئەنجامدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، کە هاوپەیمانان لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە پێنج جار پشکنینیان بۆ ئەم شوێنە ئەنجامداوە.