دێرەزوور.. “ئاسایش” ئەندامێكی داعشی دەستگیركرد

دێرەزوور – نۆرس پرێس

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لە ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنیدا بە هاوكاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەندامێكی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”یان دەستگیر كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، “ئاسایش” رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیویانە ئەندامێکی داعش لە باکووری دێرەزوور دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو ئەنجامدراوە، “و دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد و زانیاری هەواڵگری، شوێنی تیرۆریستەكان دیاری كرا، كە تێوەگلاون لە تیرۆرکردن و گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایش ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتووی ئەنجامدا، و تیرۆریستەكەی دەستگیركرد بەبێ ئەوەی هیچ زیانی گیانی هەبێت.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان