دیپلۆماتکارانی ئەوروپا: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وادەی راگرتنی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ هەینی، دیپلۆماتکاران لە برۆکسل رایانگەیاند، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بەنیازن دوای رۆژی دووشەممە سزاکانیان لەسەر سوریا هەڵبگرن.

دیپلۆماتکاران رایانگەیاندووە، “وەزیرانی دەرەوەی 27 وڵات، رۆژی دووشەممە لە پایتەختی بەلجیکا کۆدەبنەوە، بڕیارێکی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە دەدەن، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە کۆبوونەوەی پێشوودا كرا لە مانگی یەکی ڕابردوو”.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، چوارشەممەی رابردوو، یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی رەشنووسی راگەیاندنێکی کرد کە لە رێگەیەوە بەرەو هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا هەنگاو دەنێت.

ئەم سزایانە کەرتی بانکی و وزە و گواستنەوە دەگرێتەوە.

یەکێتیی ئەورووپا هەوڵی یارمەتیدانی ئاوەدانکردنەوەی سوریا دەدات و کاردەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێ، کە داوای لابردنی سزاکانی سەر دیمەشق دەکات.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە