نێچيرڤان بارزانى و دۆناڵد تره‌مپ  جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كانی هەردولا دەکەنەوە

‌هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردیستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يیشت.

له‌ نامه‌كه‌دا دۆناڵد ترامپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ، جه‌ختى له‌ پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه‌.
هەروەها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له‌ كۆتاييى نامه‌كه‌يدا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه‌.